دەزگای ئانکا بۆ رێکخستنی بەخاکسپاردن

دەزگای ئانکا بۆ رێکخستنی بەخاکسپاردن

رێسا ناوخۆییەکان
ماددەی (1) ئامانجەکان
1.1 دەزگای ئانکا بۆ رێکخستنی بەخاکسپاردن دەزگایەکی خێرخوازییە. ئەم دەزگایە ئامانجی ئەوەیە کە بەبێ لەبەرچاوگرتنی قازانجی دارایی بۆ بەڕێوەبەرانی لەسەر بنەمای هاندانی هاوپشتیی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەدا و بە ئیلهام وەرگرتن لە رێسا ئایینی و کولتوورییەکان، بەپێی توانای خۆی پشتیوانی لە کەسوکاری ئەو کەسانە بکات کە بوونەتە ئەندامی دەزگاکە و کۆچی دوایی دەکەن. ئەم پشتیوانییەش هەم لەناو هۆڵەندا دەبێت و هەم لەو وڵاتەشدا دەبێت کە پێویستە ئەندامی کۆچی دواییکردوو ببردرێتەوە بۆی.
2.1 دەزگای ئانکا بۆ رێکخستنی بەخاکسپاردن دەزگای بیمە نییە، بەڵکو ئامانجی هاوپشتیکردنە لە ئەندامانی لەکاتی کۆچی دواییکردنیاندا.

2.1  Eenmalige kosten BIJ INSCHRIJVING

Leeftijd 0-30 30-50 50-60 60-70 70 en ouder
Eenmalige kosten € 100,- € 150,- € 250,- € 350,- € 750,-

 

 

 

Daarna betalen de leden  iedere jaar, jaarlijks onderstaande vaste bedragen.

JAARLIJKSE KOSTEN
Alleenstaande individuen betalen jaarlijks €  60,-
Gezinnen (man, vrouw met of zonder kinderen onder 21 jaar) betalen  samen jaarlijks € 100,-

ماددەی (2) مەرجەکانی ئەندامێتی
هەموو کەسێک کە لە هۆڵەندا دەژیت و مافی مانەوە (ئیقامە)ی هەیە یاخود بووەتە هاووڵاتیی هۆڵەندا دەتوانێت ببێتە ئەندام. لەگەڵ خۆیشیدا منداڵەکانی، کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بێت، یانیش تەمەنی لە 21 ساڵ کەمتر بێت و قوتابی بێت، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبنە ئەندام. ئەو منداڵانەی کە شوویان کردووە یان ژنیان

هێناوە پێویستە خۆیان بە جیا داوای ئەندامێتی بکەن و لەگەڵ دایکوباوکیاندا نابنە ئەندام.

 

2.2 ئەرکەکانی ئانکا
بەپێی ئەو مەرجانەی کە پێشتر راگەیەندراون، ئەرکەکانی دەزگای ئانکا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1- رێکخستنی هەموو کارە فەرمییە پێویستەکان بۆ ناشتن.
2- رێکخستنی مەراسیمی ناشتن، لەسەر بنەمای بیروباوەڕی ئایینی کەسی کۆچکردوو. ئەمەش واتە: شووشتنی تەرم بەپێی رێسا ئایینییەکان، دابینکردنی تابووت بۆ تەرمی کۆچکردوو، هەروەها رێکخستنی نوێژی مردوو.

3- ئاگاداریکردن لە تەرمی کۆچکردوو تاوەکو ئەوکاتەی دەنێژرێت.

4- ئەگەر کەسەکە لە هۆڵەندا بنێژرێت، دەزگای ئانکا ئەرکی دابینکردنی شوێنی ناشتن وەئەستۆ دەگرێت.

5- تەرمی کۆچکردوو لەسەر ئەرکی دەزگای ئانکا دەگوازرێتەوە. تەرمەکە دەگوازرێتەوە بۆ نزیکترین فڕۆکەخانە و ئینجا لەکاتی گەیشتنیش بە ئەمبوڵانس دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی مەبەست.

6- دەزگای ئانکا خەرجییەکانی یەک ئەندامی خێزانی کۆچکردوو دابین دەکات کە لەگەڵ تەرمەکەدا دەڕواتەوە.
ماددەی (3) داواکاری بۆ پشتیوانیکردن

1.3 ئەگەر ئەندامێکی دەزگا کۆچی دوایی کرد، یان ئەگەر کەسێکی ئەندامی دەزگا، جا هاوسەرەکەی بێت یان منداڵێکی بێت و ژنی نەهێنابێت و شووی نەکردبێت، هەروەها ئەگەر هاوسەری کەسی ئەندام منداڵێکی بوو کە مردبوو، ئەوە بەفەرمی داواکارییەک پێشکەشی دەزگای ئانکا دەکرێت بۆئەوەی بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردن پشتیوانی بکرێن. لەگەڵ ئەو داواکارییەشدا پێویستە هەموو ئەو زانیارییانە پێشکەش بکرێن کە لەلایەن دەزگاوە داوا دەکرێن دەربارەی کەسی کۆچکردوو.

2.3  پێویستە کەسوکاری کۆچکردوو چی بکەن؟
هەرکاتێک ئەندامێکی دەزگا یان کەسێکی دیکە کە لەسەرەوە باسی کراوە کۆچی دوایی کرد، پێویستە ئەندامانی خێزانەکەی دەزگای ئانکا ئاگادار بکەنەوە. ئەمەش لەڕێگەی تەلەفۆنکردنەوە دەبێت بۆ ئەو ژمارانەی لەژێر ئەم زانیارینامەیەدا نووسراون. هەروەها پێویستە ناسنامەی هۆڵەندی و ناسنامەی ئەندامێتی لە دەزگای ئانکادا بەو کارمەندەی دەزگا پیشان بدرێت کە بۆ یارمەتیدان سەردانی خێزانەکە دەکات.

3.3 ئەگەر ئەندامێک ناونیشانی ماڵەوەی یان هەر زانیارییەکی دیکەی گۆڕدرا، پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا دەزگای ئانکای لێ ئاگادار بکاتەوە.

24 saat boyunca arayacağınız Telefon numaraları:
06 15 00 06 23 veya 088 003 65 01

POSTBUS 56666, 1040 AR AMSTERDAM - IBAN: NL16 INGB 0004 7522 47 - anka@sgan.nl